٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٣
Source: Mehrnews
حەماس و ئیسڕائیل ڕێککەوتن؛ دیلەکان ئازاد دەکرێن

برووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە پێشنیارەکەی ترامپ بۆ ئاگربڕ قبووڵ دەکەن و لەگەڵ ئیسڕائیل ڕێکدەکەون بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گەیشتن بە ڕێککەوتنێک ڕادەگەیەنین کە دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە و کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان و هاتنە ناوەوەی یارمەتی [مرۆیی] و ئاڵوگۆڕی دیلەکان.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ڕایگەیاند: هەوڵەکانی قەتەر، میسر و تورکیا وەک وڵاتانی ناوبژیوان بەرز دەنرخێنین، هەروەها هەوڵەکانی سەرۆک ترامپ کە هەوڵدەدات دواجار کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha